top of page

پلاتفۆرمی میهان (سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - مۆڵسا)

میهان پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینە کە لە ژێر بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ کارخوازان دروستکراوە. لە و ڕێگەیەوە تاکەکان دەتوانن بەدوای هەلی ڕاهێناندا بگەڕێن و پەیوەندییان بە کەرتی تایبەتەوە بکەن بۆدۆزینەوەیەهەلی کار.

ئامانجی پلاتفۆرمەکە باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دیجیتاڵی نوێکراوە و بەڵگەدار سەبارەت بە دۆخی بازاڕی کاری عێراق و بنیاتنانی تواناکان بۆ کۆکردنەوە و پشتڕاستکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان بۆ بەرزکردنەوەی پەرەپێدانی سیاسەتی گونجاندن و پەرەپێدانی ستراتیژی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە دەرفەت و ڕاهێنانی گونجاو بۆ کارخوازان.

ڕێکخراوەکان

ئاماژەیە بۆ...

هەنگاوەکانی ڕەوانەکردن

ئەگەر تۆ بەدوای دامەزراندندا دەگەڕێیت، ڕاهێنانی پیشەیی، یان دەتەوێت داوای قەرزێکی بچووک بکەیت لە ڕێخراوی MOLSA، دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین یان لە شوێنی دامەزراوە MOLSA لە بەغدا (ئەوە تاکە شوێنە کە ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بکەیت).

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئۆنلاین:
1. سەردانی سایتی مۆڵسا میهان بکەن: https://lvtd.gov.iq/mihan.
2. لە لای ڕاستەوە سەیری لینکی کارخوازان، کەرتی تایبەت یان ناوەندەکانی ڕاهێنان بکە.
3. ئەگەر کلیک لەسەر ""Job Seeker"" بکەیت، ئاراستەی خزمەتگوزارییەکانی میهان و چۆنیەتی ناو تۆمارکردن بە ئۆنلاین دەکرێیت.
4. کلیک لەسەر ""create an account for job seeker"" بکە و زانیاریەکانت پڕبکەرەوە. دڵنیابە کە هەموو زانیاریەکان ڕاستن و هەر بەڵگەنامەیەکی پێویست داببەزێنە. ئەکاونتەکەت بە ژمارەی تەلەفۆنەکەتەوە دەبەسترێتەوە. کاتێک ئەکاونتەکەت دروست بوو، زانیارییەکانتان لەلایەن MOLSA پشتڕاست دەکرێنەوە. کاتێک ئەکاونتەکەت پشتڕاستکرایەوە، ئەکاونتەکەت چالاک دەبێت.
5. ئاگادارکردنەوەیەکی کورتەنامە لە مۆبایلەکەتدا پێدەگات، دوای ئەوە دەتوانیت پاسۆردەکەت بگۆڕیت و سیڤییەکەت داببەزێنیت و داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ئەو کارانەی کە بەردەستن و خولی ڕاهێنان لەسەر پلاتفۆرمەکە.

بەغدا - ئەلوەزیریە - بەرامبەر زانکۆی ئیمام السدیق - کۆمەڵگەی وەزارەتی کار و ڕاهێنان
:العنوان
حکومی
جۆری ڕێخراو
هەمووان
دانیشتوانی ئامانجدار
عێراق - لەسەر ئاستی وڵات
شارەکانی کە کاردەکەن تێیدا
ماڵپەڕ: https://lvtd.gov.iq/mihan.
ماڵپەڕ بۆ دروستکردنی ئەکاونت: https://lvtd.gov.iq/mihan/Account/Login
ڤیدیۆی ڕێنمایی بۆ کارخوازان: https://lvtd.gov.iq/mihan/Website/JobseekerRegister
لینکی ماڵپەڕی کارخوازان: https://lvtd.gov.iq/mihan/Website/UserGuide#link-1

ناونیشان: بەغدا - الوەزیریە - بەرامبەر زانکۆی ئیمام السدیق - کۆمەڵگەی وەزارەتی کار و ڕاهێنان
کاتی دەوام: یەکشەممە - پێنجشەممە لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ٢:٢٠ پاش نیوەڕۆ

هێڵی کار: 9647718900535+ |7507179453 964+
ئیمەیڵ: info@molsa.gov.krd
هێڵی گەرم: +964 800 50555
ژمارەی تەلەفۆنی سکاڵاکان: +964 772 764 3008
زانیاری پەیوەندی
پاڵپشتی دارایی
پەناگە
پەناگە
پەناگە
خزمەتگوزارییەکان

دامەزراوەی چاکسازی بەرپرسیارێتی تەواو لە ڕەوانەکردنی کەیسەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

bottom of page