top of page

ڕێخراوی تواناسازی ئافرەتان

ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت لە ساڵی 2004 دامەزراوە، ڕێکخراوێکی ناحکومی نیشتمانییە کە ئافرەت سەرکردایەتیی دەکات و لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. ڕێکخراوەکە خۆی تەرخان کردووە بۆ بەهێزکردنی ئافرەتان لە کایە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکاندا. ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت بە پەرۆشەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەریان و داکۆکی لە پەرەپێدانی ئەو سیاسەت و چاکسازییانە دەکات کە پاڵپشتی یەکسانی نێوان ئافرەتان و پیاوان فەراهەم دەکەن. ڕێکخراوەکە تایبەتمەندە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە کەرتەکانی پاراستن، بژێوی ژیان، داکۆکیکردن و بواری مرۆیی، ئەمەش بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گشتگیر، لەوانە؛ پشتگیری کۆمەڵایەتی-ئابووری و دەروونی، دەستڕاگەیشتن بە دارایی، پەرەپێدانی توانا تاکەکەسی و دامەزراوەییەکان، هاوکاری یاسایی و داکۆکیکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام.

ڕێکخراوەکان

ئاماژەیە بۆ...

هەنگاوەکانی ڕەوانەکردن

لە ڕێگەی ماڵپەڕ، ناونیشانی ئیمەیڵ، یان ژمارەی تەلەفۆنەوە کە لە بەشی زانیاری پەیوەندیدا هاتووە پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە بکەن. سەیری پەیجی فەیسبووک بکە بۆ زانینی ئەو بەرنامانەی کە لە ئێستادا پێشکەش دەکرێن.

ناونیشان :عێراق ، هەولێر ، شەقامی 120 م ، ئازادی نوێ (ئاتکۆنز) ، شەقامی R5 ، بینای 81 و 83 مەڵبەندی هەولێر: زین سیتی، هەولێر پەیوەندیمان پێوە بکە (+964)750 229 2525
ئیمەیڵ info@weoiraq.org
:العنوان
ڕێکخراوی ناحکومی
جۆری ڕێخراو
ئافرەتان
دانیشتوانی ئامانجدار
هەولێر، دهۆک، سلێمانى، کەرکوک، نەینەوا، بەغدا، دیالە
شارەکانی کە کاردەکەن تێیدا
پەیوەندییەکان:
ژمارەی تەلەفۆن: +964 (0) 750 144 4010
ناونیشانی کارەبایی: info@hcwa.gov.krd
کاتی کارکردن:
لە یەکشەممەوە تا چوارشەممە
لە سەعات هەشتی بەیانی تا سێی پاشنیوەڕۆ
زانیاری پەیوەندی
پەناگە
پشتگیری یاسایی
پەناگە
پەناگە
خزمەتگوزارییەکان

دامەزراوەی چاکسازی بەرپرسیارێتی تەواو لە ڕەوانەکردنی کەیسەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

bottom of page